سوپاى عێراق: سه‌ركرده‌كانى داعش له مووسڵ رايانكردووه
ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی فیدراڵیش رایده‌گه‌یه‌نێت: داعش وره‌ی رووخاوه و به‌شێك له سه‌ركرده‌كانیشیان رایانكردووه.
K24 – هه‌ولێر:
له چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵدا، پێشڕه‌وی هێزه عێراقییه‌كان به‌رده‌وامه و هێزه‌كان به‌ره بەرە لە کۆنترۆڵکردنەوەی ئامانجە گەورەکەیان نزیک دەبنەوە، ئەویش مزگەوتی نوورە، ئه‌و مزگه‌وته‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدای خه‌لافه‌تی تێدا راگه‌یاند.
ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی فیدراڵیش رایده‌گه‌یه‌نێت: داعش وره‌ی رووخاوه و به‌شێك له سه‌ركرده‌كانیشیان رایانكردووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، لیوا حه‌یده‌ر متوری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ له موسڵ، ئازادكردنی به‌شێكی زۆری شاری موسڵی كۆنی له ده‌ست چه‌كدارانی داعشی راگه‌یاند.
گوتیشی: وێڕای به‌رته‌سكی كۆچه و كۆڵانه‌كانی شار له‌و ناوچه‌یه، به‌ڵام هێزه‌كانیان توانیویانه به پیاده هێرش بكه‌ن و پێشڕه‌وی زۆریان كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: له چوارچێوه‌ی ئه‌و هێرشه‌دا خه‌ڵكێكی زۆریشیان رزگاركردووه ، ژماره‌یه‌كی زۆریش له بۆمبی چێندراویان پوچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ له موسڵ بۆ 24 گوتیشی: ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی داعش له شەڕی ئه‌مڕۆدا كوژراون، وێڕای به‌دیلگرتنی ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان.