به‌رهه‌ڵستكاران حيمس بۆ حكومه‌ت چۆڵ ده‌كه‌ن
پارێزگاری حيمس رايگه‌ياند، چوونه ده‌ره‌وه‌ى چه‌كدارانى ئۆپۆزيسيۆن شەش ھەفتە درێژە دەكێشێت و دانیشتوانی گەڕەكەكەش لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە.
K24 – هه‌ولێر:
چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى یەكەم كاروانی چەكدارانی ئۆپۆزيسیۆن لە گەڕەكی وەعری سەربە حیمس كۆتایی ھات، كە دوایین خاڵی ئۆپۆزيسیۆنە و ئەمەش بە گوێرەی رێككەوتنێك لە نێوان حكومەت و ئۆپۆزسیۆن.
پارێزگاری حيمس رايگه‌ياند، چوونه ده‌ره‌وه‌ى چه‌كدارانى ئۆپۆزيسيۆن شەش ھەفتە درێژە دەكێشێت و دانیشتوانی گەڕەكەكەش لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە.