عه‌بادی به‌ره‌و ئه‌مریكا كه‌وته‌ڕێ
له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
لەسەر بانگهێشتی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، حه‌یده‌ر عه‌بادی سەرۆكوەزیرانی عێراق، بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێكەوت و بڕیاره، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریكا چەند دۆسیەكی گرنگ تاوتوێ دەكات لەسەروویانەوە دۆسیەی بەڕەنگاربوونەوەی تیرۆر.
لە بەیاننامەیەكدا، نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، بڵاویكردووەتەوە" حەیدەر عەبادی لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ بەرەو ئەمریكا بەڕێكەوتووه".
لە بەیاننامەكەدا هاتووه" حەیدەر عەبادی له سه‌ردانه‌كه‌یدا، له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترەمپ و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریكا لەنێویاندا، جێگری سەرۆكی ئەمریكا، مایك پێنس و وەزیری دەرەوە، رێكس تیلەرسۆن و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، پۆڵ ریان و بەژمارەیەك لە ئەندامانی كۆنگریس و پیران دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان ده‌بێت".
كۆشكی سپی به‌خێرهاتنی له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه و رایگه‌یاندووه" ئه‌مڕۆ دیداری نێوان تره‌مپ و عه‌بادی به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
پێشتر ئه‌وه راگه‌یه‌نرابوو، كه دكتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌م سه‌ردانه‌دا یاوه‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كات و وه‌ك نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی بەیاننامەكە" عەبادی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریكا پتەوكردنی هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات، لەبوارەكانی ئەمنی، سەربازی، ئابووری و چەند بوارێکی دیكە تاوتوێ دەكات و هەورەها سەردانی ژمارەیەك دامەزراوە و رێكخراوەكانی نێودەوڵەتی دەكات و بەشداری لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکات".
لە بەیاننامەكەدا، ماوەی سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی بۆ ئەمریكا دیاری نەكراوە.
لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٦، له‌وكاته‌ی عه‌بادی بۆ پیرۆزباییكردن په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجامدا، ئه‌وكات تره‌مپ داوایكرد عه‌بادی سه‌ردانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكات.