توركیا دژی ھەڵكردنی ئاڵای كوردستانه لە كەركووك
پێی وایه ناسنامه‌ی فره كلتووریی كه‌ركوك له‌ناو ده‌بات
K24 – هه‌ولێر
توركیا دژایه‌تیی خۆی به‌رامبه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی كه‌ركوك ده‌رده‌بڕێت و پێی وایه ناسنامه‌ی فره كلتووریی كه‌ركوك له‌ناو ده‌بات و زیان بۆ ئارامی عێراق هه‌یه.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا حوسێن موفتیئۆغلۆ له وه‌ڵامی پرسیارێك له‌باره‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند "سنووره ئیدارییه‌كانی ناوخۆیی عێراق به‌پێی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته دیاریكراون".
ده‌شڵێت "مامه‌ڵه‌ی یه‌ك لایه‌نه له كه‌ركوك زیان و مه‌ترسی بۆ سەر هه‌وڵه‌كانی ئاشته‌وایی و سه‌قامگیریی عێراق هه‌یه و ئه‌و جۆره دهستپێخهرییهش مەترسی بۆ سەر ده‌وڵه‌مه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی، كلتووری و ئابووریی كه‌ركوك هه‌یه و ناسنامه‌ی فره كلتووریی ئه‌م شاره له‌ناو ده‌بات".
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەسەر داوای پارێزگار، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا ئاڵای كوردستان لەسەر سەرجەم فەرمانگەكان ھەڵبكرێت و لە یەكەم ھەنگاویدا ئاڵای كوردستان لەسەر زانكۆی كەركوك ھەڵكرا.
گوتەبێژه‌كه‌ی وەزارەتی دەرەوەی توركیا هه‌روه‌ها گوتی "ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە دەزگا فەرمییەكانی كەركووك زیان بە ئارامی عێراق دەگەیەنێت".
پێشتر لایه‌نی توركمانی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌ربڕی و داوای ئاڵایه‌كی تایبه‌ت بۆ پارێزگای كه‌ركوك ده‌كه‌ن.
بڕیاریشه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاڵایه‌كی گه‌وره‌ی كوردستان به ئاماده‌بوونی پارێزگاری كه‌ركوك و به‌رپرسانی ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك هه‌ڵبكرێت.
پارێزگاری کەرکووک نه‌جمه‌دین كه‌ریم له وه‌ڵامی ره‌خنه‌ی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی له باره‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باڵه‌خانه حكوومییه‌كانی شاری كه‌ركووك رایگه‌یاند ئەگەر ئاڵای کوردستان لە ئەنقەرە و ئیستانبوڵ ھەڵبکرێت، بۆچی رەوا نیيە ئەو ئاڵایە لە شاری کەرکوک ھەڵبکرێت.