مه‌سرور بارزانی: با به بنیاتنانی نیشتمان ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ینه خه‌ڵاتی گه‌لی كوردستان
پێویسته هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان به یه‌كهه‌ڵوێستی و به گیان و هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كان ببینه‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه و گه‌یشتن به ئاواتی شه‌هیدان
K24 – هه‌ولێر
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا به بۆنه‌ی نه‌ورۆز وێڕای راگه‌یاندنی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی ئه‌م جه‌ژنه نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌ڵێت" پێویسته هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان به یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌ك ئیراده به گیان و هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستیی بۆ خاك و نه‌ته‌وه روبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كان ببینه‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه و گه‌یشتن به ئاواتی شه‌هیدان.
هه‌ر له‌مباره‌وه ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی شه‌هیدان و مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له ئه‌نفال و جینۆساید وه‌ك ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ینه خه‌ڵاتی گه‌لی كوردستان، پێویسته وڵاته‌كه‌مان بنیات بنێین و به خێرا هه‌نگاو بگرینه‌به‌ر.
داواشی له داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات هوشیار و چاوكراوه بن بۆ دابینكردنی كه‌شێكی ئارامتر بۆ هاووڵاتیان و ئه‌و لێقه‌وماوانه‌ی به‌هۆی توندوتیژی هانایان بۆ كوردستان هێناوه.
ده‌قی په‌یامی مه‌سرور بارزانی
سه‌ری ساڵی كوردی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز له گشت لایه‌ك پیرۆز ده‌كه‌م
سه‌ری ساڵی كوردی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه ئازا و قاره‌مانه‌كان، كارمه‌ندانی داموده‌زگاكانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، پۆلیس و گه‌لی خۆراگر و پشوودرێژی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م و هیوای جه‌ژنێكی خۆشی و كامه‌رانیان بۆ ده‌خوازم.
ئێستا، كه ناوچه‌كه له گۆڕانكارییه‌كی خێرا دایه و ئومێدی ئاینده‌یه‌كی گه‌شی بۆ گه‌له‌كه‌مان لێده‌كرێ،چۆن پێشمه‌رگه به قاره‌مانێتی و قوربانیدان، هاووڵاتیانی كوردستانیش به خۆڕاگری به‌سه‌ر كۆسپه‌كان زاڵ بوون، پێویست ده‌كات هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانیش به یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك ئیراده به گیان و هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستیی بۆ خاك و نه‌ته‌وه رووبه‌ڕووی مه‌ترسیه‌كان ببینه‌وه بۆ تێپه‌ڕاندی ئه‌م قۆناغه و گه‌یشتن به ئاواتی شه‌هیدان، كه ده‌خوازێ بۆ بنیاتنانی نیشتمانێكی سه‌رفراز و به‌هێز هه‌نگاوه‌كان خێرا بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی له‌بڕی خوێنی شه‌هیدان و مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له ئه‌نفال و جینۆساید ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ینه خه‌ڵاتی گه‌لی كوردستان.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه داوا له داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌م، وه‌ك هه‌میشه هوشیار و چاوكراوه بن بۆ دابینكردنی كه‌شێكی ئارامتر بۆ گشت هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست و ئه‌و لێقه‌وماوانه‌ی له‌به‌ر توندوتیژی و شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌كه‌وه هانایان هێناوه‌ته به‌ر كوردستان.
مه‌سرور بارزانی
راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
20 ئاداری 2017