گواردیۆلا ده‌یه‌وێت دیواره پۆڵایینیهكهی یوڤێنتۆس برۆخێنێت
بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ی دژی یوڤی، شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئینگلیزی ئاشكرای كردووه كه گواردیۆلا هاوینی داهاتوو بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌رگریكارێكی یوڤێنتۆس شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 20 ئاداری 2017، رۆژنامه‌ی Daily Starـی بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له هاوینی داهاتوو بۆ گواستنه‌وه‌ی لیۆناردۆ بۆنۆچی به‌رگریكاری یوڤێنتۆس ده‌چێته سه‌رهێڵ.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، گواردیۆلا به ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه هێڵی به‌رگری یانه‌كه‌ی پێویستی به بوژاندنه‌وه و گۆڕانكاری نوێ هه‌یه، گواستنه‌وه‌ی بۆنۆچی تاڕاده‌یه‌ك كێشه‌كانی به‌رگری چاره‌سه‌ر ده‌كات.
سه‌رچاوه ئینگلیزییه‌كه رایگه‌یاندووه كه مانچێسته‌ر سیتی كێشه‌ی له نرخی به‌رگریكاره‌كه‌ی یوڤی نییه و ده‌توانێت به هه‌ر نرخێك بێت ئه‌م یاریزانه بۆ یاریگه‌ی ئیتیحاد بگوازێته‌وه.
لیۆناردۆ بۆنۆچی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، سه‌ره‌تا له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ئینته‌ر میلان ده‌ركه‌وت، دواتر له هاوینی 2009 ماڵئاوایی له ئینته‌ر میلان كرد و ڕوویكرده یانه‌ی باری، پاشان له 2010 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یوڤێنتۆس كرد.