به ڤیدیۆ... یاریزانێك به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ده‌مرێت
له نێو ماڵه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه
كاپتنی یانه‌ی دێری سیتی ئایرله‌ندی له ته‌مه‌نی 27 ساڵیدا به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ له نێو ماڵه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 20 ئاداری 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا هه‌واڵی مردنی رایان مكبرایدی كاپتنی یانه‌ی دێری سیتی ئایرله‌ندی بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا 24 كاتژمێر به‌ر له مردنه‌كه‌ی، سه‌ركردایه‌تی بردنه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی كردووه و به 4 گۆڵی خاوێن له دژی یانه‌ی (درۆگێدا یونایتد) سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، تا ئێستا هۆكاری مردنه‌كه‌ی ئه‌م یاریزانه نه‌زاندراوه، ته‌نیا ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو كه له شوێنی جێگه‌ی خه‌وه‌كه‌ی له ماڵه‌وه به مردوویی دۆزراوه‌ته‌وه.
له دوای كۆچه له ناكاوه‌كه‌ی، یانه‌ی دێری سیتی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: خه‌مناكین كه پیاوێكی ڕێزدرا و ئه‌فسانه و سهركردهیهكهمان له‌ده‌ستدا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، خێزانی ئه‌م یاریزانه كۆچكردووه له تویته‌ر نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه و نووسیویه‌تی: هیچ وشه‌یه‌ك شك نابه‌م كه شایسته‌ی ئه‌م وێرانهكارییهی دڵم بێت كه به‌هۆی كۆچی تۆ ڕووی تێ‌كردم.
پرسه‌نامه‌ی یانه‌ی دێری سیتی له تویته‌ر بۆ گیانی كاپتنه كۆچكردووهكهیان
