له خۆشگوزه‌رانی عێراق 24 پله دوای سۆماڵه
ریزبه‌ندی خۆشگوزه‌رانترین گه‌لانی دنیا ببینه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی دوایین ریزبه‌ندی خۆشگوزه‌رانترین گه‌لانی دنیا بۆ ساڵی 2017، كه بۆ 155 وڵات كراوه، گه‌لی نه‌رویج به پله‌ی یه‌كه‌م دێت و هه‌ریه‌ك له دانیمارك و ئایسلاند، له پله‌ی دووه‌م و سێیه‌م دێن له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
ئیماراتی عه‌ره‌بی، كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان له ریزبه‌ندی 21همینه، له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی یه‌كه‌مه، دوای ئه‌ویش قه‌ته‌ڕه، كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان پله‌ی 35همینه و سعوودیه‌ش له ریزبه‌ندی 37ی جیهاندایه و سێیه‌م خۆشگوزه‌رانترین وڵاتی عه‌ره‌بییه.
هه‌رچی عێراقه، له‌سه‌ر ئاستی جیهان له پله‌ی 117هههمدایه و به نزیكه‌ی 24 پله له دوای سۆماڵ دێت، له كۆی 18 وڵاتی عه‌ره‌بیش، له پله‌ی 15هههمدایه.
4 ــ كوه‌یت (39 له‌سه‌ر ئاستی جیهان) .
5 ــ به‌حره‌ین (41 له‌سه‌ر ئاستی جیهان) .
6 ــ جه‌زائیر (53 له‌سه‌ر ئاستی جیهان).
7 ــ ليبيا ( 68 له‌سه‌ر ئاستی جیهان) .
8 ــ ئه‌رده‌ن (74 له‌سه‌ر ئاستی جیهان) .
9 ــ مه‌غریب (84 له‌سه‌ر ئاستی جیهان).
10 ــ لوبنان (88 له‌سه‌ر ئاستی جیهان).
11 ــ سۆماڵ (93 له‌سه‌ر ئاستی جیهان).
12 ــ تونس (102 له‌سه‌ر ئاستی جیهان).
13 ــ فه‌له‌ستین (103 له‌سه‌ر ئاستی جیهان).
14 ــ میسر (104 له‌سه‌ر ئاستی جیهان)
15 ــ عێراق (117 له‌سه‌ر ئاستی جیهان).
16ــ سوودان (130 له‌سه‌ر ئاستی جیهان).
17 ــ یه‌مه‌ن (146 له‌سه‌ر ئاستی جیهان).
18 ــ سووريا (152 له‌سه‌ر ئاستی جیهان).
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی، چاودێری ته‌ندرووستی و گه‌شه‌كردن، یه‌كسانی و دادوه‌ری و متمانه‌كردن به حكوومه‌ت، به پێوه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و ئاماره دانراون.
.jpg)
.jpg)
.jpg)