به‌غدا.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك 23 كه‌س كوژران
ته‌قینه‌وه‌كه له گه‌ڕه‌كی عاملی باشووری شاره‌كه بووه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو، له رۆژئاوای به‌غدای پایته‌ختی عێراق، به‌لای كه‌مه‌وه 23 كه‌س كوژران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، ته‌قینه‌وه‌كه له گه‌ڕه‌كی عاملی باشووری شاره‌كه بووه و به هۆیه‌وه، 23 كه‌س كوژراون و ده‌یان برینداریش هه‌ن.
له ئێستاشدا هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه و رێوشوێنی ئه‌منی توندییان گرتووه‌ته به‌ر و تیمی فریاگوزاری و ئامبۆلانسیش برینداران به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدا، ده‌گوازنه‌وه.