ئه‌مریكا بڕیارێكی نوێ بۆ گه‌شتیارانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌رده‌كات
نابێت له‌ناو فرۆكه‌دا ئه‌م ئامێره ئهلیكترۆنیانهیان پێبێت
K24 - هه‌ولیر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند" ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاریدا، له رۆژی سێ شه‌ممه 21/3/2017 وه، گه‌شتیارانی ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌وانه‌ی دێنه ئه‌مریكا، نابێت له‌ناو فڕۆكه‌دا، ئامێری ئه‌لیكترۆنی و وه‌ك كۆمپیوته‌ر و ئایپاد و تابلێتیان پێبێت".
سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی ئه‌مریكیش به كه‌ناڵی CNN ئه‌مریكی گوتووه" ئه‌م رێكارانه 9 كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ده‌گرێته‌وه كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه گه‌شتیان بۆ 10 فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌مریكا هه‌یه".
له‌وباره‌وه، ده‌سته‌ی گشتی فڕۆكه‌وانی سڤیلی سعوودی له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له ئاژانسی فه‌رمی وڵاته‌كه‌یان "واس" بڵاوكراوه‌ته‌وه رایانگه‌یاندووه" له‌سه‌ر داوای ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌یوه‌ندداری ئه‌مریكی، كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كان، ئه‌وانه‌ی گه‌شتیان بۆ ئه‌مریكا هه‌یه ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه نابێت هیچ ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی له ناوه‌وه‌ی فرۆكه‌كه به گه‌شتیاران بێت و پێویسته له‌گه‌ڵ جانتا و كه‌لوپه‌له‌كانی دیكه‌دا شهحنبكرێن و له به‌شی خواره‌وه‌ی هه‌ڵگرتنی كه‌لوپه‌له‌كانی ناو فرۆكه‌كه‌دا دابنرێن، چونكه له‌مڕۆوه رێگه‌پێنه‌دراوه".
كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ئوردنیش لای خۆیانه‌وه هه‌مان ئاگاداركردنه‌وه‌یان له رێگه‌ی جریوه‌یه‌كی(تویت) ی تویته‌ره‌وه بۆ گه‌شتیاران بڵاوكردووه‌ته‌وه و هه‌مان بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكیان به گه‌شتیاران راگه‌یاندووه".
به‌ڵام ئه‌و بڕیاره مۆبایل ناگرێته‌وه و سه‌رنشین و گه‌شتیارانی ناو فرۆكه‌كان ده‌توانن مۆبایله‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا ببه‌نه ناو فرۆكه‌وه.
ئه‌و ئامێره ئه‌لیكترۆنیانه‌ی كه بڕیاره‌كه ده‌یانگرێته‌وه بریتیین له " كۆمپیوته‌ر، ئایپاد و تابلێت، كامێرا، ئه‌و ئامێرانه‌ی سی دی و دی ڤی دی كارپێدهكهن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامێرانه‌ی یاری ئه‌لیكترۆنییان پێده‌كرێت و هاوشێوه‌كانیان، به‌ڵام ده‌توانن بیبه‌ن و بیخه‌نه ناو ئه‌و جانتانهی كه له به‌شی خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌دا بارده‌كرێت".
میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، به‌رپرسانی په‌یوه‌نددار گوتوویانه، ئه‌و رێوشوێنانه به‌هۆی دۆخی ئه‌منی و رێگه‌گرتنه له هێرش و ده‌ستدرێژی وپێویست نییه له ئیستادا جۆری ئه‌و مه‌ترسیانه ئاشكرابكرێن كه به‌هۆی ئه‌و ئامێرانه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هه‌یه و به نهێنی هێشتوویانه‌ته‌وه".
به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك به كه‌ناڵی CNN ئه‌مریكی گوتووه، قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و ئامێره ئه‌لیكترۆنیانه‌ی قه‌باره‌یان له مۆبایلی ئاسایی گه‌وره‌تره، به‌هۆی ههڕهشهیهكهوهیه كه له لایه‌ن رێكخراوی توندڕه‌وی قاعیده‌ی جیهاد له كه‌نداوی عه‌ره‌بی، لقی یه‌مه‌نه‌وه ئاراسته‌كراوه".