ئيسرائيل ره‌تيكرده‌وه ده‌ست له هه‌ناردنى چه‌ك بۆ ميانمار هه‌ڵبگرێت
ئه‌و حكومه‌ته ده‌ستى سوور كردووه به خوێنى پێكهاته‌ى رۆهينگاى موسڵمان له وڵاته‌كه‌يدا.
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى ئيسرائيل ره‌تيكرده‌وه، هه‌ناردنى چه‌ك بۆ حكومه‌تى ميانمار رابگرێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌و حكومه‌ته ده‌ستى سوور كردووه به خوێنى پێكهاته‌ى رۆهينگاى موسڵمان له وڵاته‌كه‌يدا.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئيسرائيل، بڵاويان كردووه‌ته‌وه، حكومه‌ت سووره له سه‌ر هه‌نارده‌كردنى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى زياتر بۆ حكومه‌تى ميانمار.
10 چالاكى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له ئيسرائيل داوايان له دادگاى باڵاى ئيسرائيل كردبوو، رێگه نه‌درێت وڵاته‌كه‌يان چه‌ك هه‌نارده‌ى ميانمار بكات، له كاتێكدا سوپاى ئه‌و وڵاته شه‌ڕى له دژى كه‌مينه‌ى موسڵمان له وڵاته‌كه‌يدا راگه‌ياندووه و پێشێلى مافه‌كانى مرۆڤ ده‌كات له ويلايه‌تى ئه‌راكان.
سايتى ""، بڵاويكردووه‌ته‌وه پارێزه‌ر ئهيتاى ماك، دانيشتووى قودس، رايگه‌ياندووه، حكومه‌تى ته‌لئه‌بيب رۆژى 15ى ئازار/ مارسى 2017 ئاگاداريكردووهتهوه، به‌وه‌ى ناردنى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى بۆ حكومه‌تى ميانمار پرسێكى سياسييه و له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى دادگايه.
راپۆرته ميدياييهكان ئاماژه بۆ هه‌بوونى په‌يوه‌ندى ئيسرائيل به پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى سوپاى ميانماره‌وه ده‌كه‌ن، كه له دژى كه‌مينه‌ى رۆهينگاى موسڵمان ئه‌نجاميان ده‌دات و ئيسرائيل له پێشه‌وه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌يه كه پشتيوانى ميانمار ده‌كه‌ن.
جه‌نه‌راڵ مين ئونگ هلينگ، فه‌رمانده‌ى گشتى سوپاى ميانمار له مانگى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2015دا سه‌ردانى ئيسرائيلى كرد و له‌گه‌ڵ كۆمپانياكانى ئه‌و وڵاته رێككه‌وتنى كڕينى چه‌كى واژوو كرد.
ئه‌و جه‌نه‌راڵه دواى سه‌ردانه‌كه‌ى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويكردبوويه‌وه، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردبوويه‌وه، كه رێككه‌وتوون، شاره‌زايانى ئيسرائيل مه‌شق و راهێنان به سوپاى ميانمار بكه‌ن.
مافپه‌روه‌رانى ئيسرائيل و چالاكانى مه‌ده‌نى داوايان له حكومه‌تى وڵاته‌كه‌يان كردووه، چيديكه چه‌ك ره‌وانه‌ى ميانمار نه‌كرێت، چونكه سوپاى ئه‌و وڵاته تاوانى جه‌نگ و كۆمه‌ڵكوژى پێكهاته‌ى موسڵمانى رۆهينگاى پێ ئه‌نجام ده‌دات.
سه‌رچاوه: روسياليه‌وم.