ئه‌ردۆغان به‌ زمانى كوردى پيرۆزبايى نه‌ورۆز ئاراسته‌ ده‌كات

نووسيويه‌تى: به‌م بۆنه‌يه‌وه‌ رۆژى نه‌ورۆز له‌ ته‌واوى خوشك و براكانم پيرۆز ده‌كه‌م

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان به‌ زمانى كوردى و به‌ هه‌ردوو تيپى لاتينى و ئارامى و ديالێكته‌كانى سۆرانى و كرمانجى پيرۆزبايى جه‌ژنى نه‌ورۆزى ئاراسته‌ كرد.

ئه‌ردۆغان له‌ رێى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه‌ له‌ هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆى نووسيويه‌تى: نه‌ورۆز رۆژێكه‌ له‌ ناوچه‌يه‌كى جوگرافى فراواندا سيمبوڵى بوژاندنه‌وه‌ى خاك، هاتنى به‌هار، برايه‌تى نێوان گه‌لان، دۆستايه‌تى و پێكه‌وه‌ژيانه‌.

هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: به‌م بۆنه‌يه‌وه‌ رۆژى نه‌ورۆز له‌ ته‌واوى خوشك و براكانم پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم نه‌ورۆز موژده‌ى ئاشتى و سه‌قامگيرى و خۆشگوزه‌رانى بێت.