به ڤيديۆ.. به بێ مۆڵه‌ت كارمه‌ندێكى ته‌ندروستى نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى ئه‌نجامده‌دات
له ميانى به‌رنامه‌ى ديوى شاراوه‌ى كوردستان 24دا په‌رده له‌سه‌ر ره‌وشى كۆمه‌ڵگه ته‌ندرووستييه‌كان و نۆڕينگه‌كان لاده‌درێت
K24 – هه‌ولێر:
له ميانى به‌رنامه‌ى ديوى شاراوه‌ى كوردستان 24دا په‌رده له‌سه‌ر ره‌وشى كۆمه‌ڵگه ته‌ندرووستييه‌كان و نۆڕينگه‌كان لاده‌درێت و له كاتى سه‌ردانى تيمى كوردستان 24 به ياوه‌رى ليژنه‌ى تايبه‌ت به سه‌نديكاى پزيشكان، ژنه كارمه‌ندێكى ته‌ندرووستى ده‌يه‌وێت له نۆڕينگه‌يه‌ك رابكات، به‌ڵام له لايه‌ن پۆليسه‌وه ده‌گێڕدرێته‌وه.
هاوكات چه‌ندين پێشێلكارى ديكه‌ى مافى نه‌خۆش و رێنماييه ته‌ندرووستييه‌كان په‌رده‌يان له روو هه‌ڵده‌ماڵرێت و ده‌رده‌كه‌وێت كارمه‌ندێكى ته‌ندرووستى به بێ مۆڵه‌ت و به بێ ئاماده‌بوونى پزيشك سه‌رقاڵى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارييه.
هه‌روه‌ها له نۆڕينگه‌يه‌كى پزيشكى كه نه‌شته‌رگه‌رى تێدا ئه‌نجامده‌درێت كارمه‌ندانى ته‌ندرووستى كه مۆڵه‌تى كاركردنيان نييه، نۆڕينگه‌كه‌يان كردووه‌ته شوێنى خه‌وتن و مانه‌وه‌ى خێزانه‌كانيان.