له دۆزه‌خه‌وه هاواریانكردووه "تكایه له بیرمان مه‌كه‌ن"
"زیندانه‌كانی رژێمی سووریا له جه‌هه‌نه‌م ده‌چێت"
K24 - هه‌ولێر:
تا ئێستا دوا وشه‌كانیانی بیرده‌كه‌وێته‌وه ( تكایه، له بیرمان مه‌كه‌ن)، هه‌موو رۆژێك وه‌ك زه‌نگی كڵێسا گوێی ده‌زرنگێنێته‌وه، ئه‌و زه‌نگه‌ی هه‌موو رۆژێك له پێناو بیرخستنه‌وه‌ی نوێژ لێده‌درێت".
به‌م وشانه، مه‌نسوور ئه‌لعومه‌ری، كه چالاكوانێكی سوورییه و له بواری مافه‌كانی مرۆڤ كارده‌كات، دوای 9 مانگ له زیندان، هه‌میشه له یادی پاش ئه‌و ساتانه‌دایه، كه پاسه‌وانی زیندانه‌كه ناوه‌كه‌ی خوێنده‌وه و گووتی "وه‌ره ده‌ره‌وه" به‌ڵام له‌و كاته به‌دواوه ئه‌و كه‌سانه‌ی له پاش خۆی له زیندانه‌كه‌دا جێیهێشتوون، هیچ كاتێك له بیری ناچنه‌وه.
ره‌وشی ناو زیندانه‌كانی رژێمی سووری له دۆزه‌خ ده‌چێت، خه‌ڵكێكی زۆر ده‌ستگیركراون و كراونه‌ته زیندانی بچووكه‌وه، زۆر قه‌ره‌باڵغه، له‌و شوێنانه‌دا، ئاو و خواردنی پێویست بۆ ژیان ده‌ستناكه‌وێت، ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی زیندانییه‌كان ده‌درێت، هه‌زاران زیندانی له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دان، یان به‌هۆی كرده‌وه وه‌حشیگه‌ره‌كان و په‌راوێزخستنیان مردوون".
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و دۆزه‌خانه‌ی رژێمی سووریا ده‌ربازبوون و بۆ فیلمه‌كان دیداریان له‌گه‌ڵ سازدراوه، به‌ده‌ست هه‌ستكردن به گوناهـ و تاوان ده‌ناڵێنن، دۆخی ده‌روونیان خراپ شێواندوون، چونكه ئه‌وانه‌ی پاش خۆیان له زیندانه‌كاندا جێماون، ئه‌مان هه‌ست ده‌كه‌ن تاوانێكیان كردووه كاتێك نه‌یانتوانیووه ئه‌وانیش رزگاربكه‌ن و جێیانهێشتوون".
مازن حه‌ماده ،ئه‌ویش چالاكوانێكی سوورییه، كه‌سێكی چه‌په و فه‌رمانبه‌ری كۆمپانیای نه‌وته، 18 مانگ مازنیش خزێنراوه‌ته یه‌كێك له‌و زیندانانه‌وه، ده‌ڵێت" كاتێك خزاندینیانه ناو زیندانه‌كه‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌وێ بووین به‌ڵێنمان به یه‌كتریدا، هه‌ركاممان له‌م شوێنه رزگارببین، هه‌موو جیهان ئاگاداربكه‌ینه‌وه، كه چی له‌م زیندانه‌دا ده‌گوزه‌رێت، ئێستا من سوورم له‌سه‌ر ریسواكردنی ئه‌و رژێمه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له زیندانه‌كه‌دا به‌ڵێنمدابوو، ئه‌مه ئه‌ركه‌كه‌مه به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی له پاش من له‌و دیوی شیش و ته‌لبه‌نده بێ ره‌حمه‌كانه‌وه ئازار ده‌كێشن".
ئه‌لعومه‌ریش ده‌ڵێت" یارمه‌تیدانی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا له‌و زیندانانه‌دان، ده‌رمانی ئازاره ده‌روونییه‌كه‌مه هه‌میشه".

به‌هۆی ره‌شبگیری رژێمی ئه‌سه‌د، هه‌زاران مرۆڤی سووری تا ئێستا بێسه‌روشوێنن، ئه‌مه‌ش لایه‌نێكی نادیار و ترسناكی جه‌نگی ناوخۆیی سووریایه، كه پێش 6 ساڵ هه‌ڵگیرسا، ده‌ستگیركردنی خه‌ڵكی یه‌كێكه له هۆیه‌كانی داپڵۆسین و رژێمی سووری په‌نای بۆ بردووه، ماوه‌یه‌كی زۆره به‌و رێگه‌یه نه‌یارانی ده‌مكووت و سه‌ركووت ده‌كات، به‌ڵام هاوشێوه‌ی ئه‌م ماوه‌یه سزای توند‌و وه‌حشیگه‌رانه نه‌بینراوه پیش‌تر".
له كاتی ده‌ستپێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه ئاشتیانه‌كانی ساڵی 2011 كه هاوكاتی ئه‌و جوڵانه‌وه فراوانه‌بوو كه ناونرا "به‌هاری عه‌ره‌بی" ئه‌سه‌د و رژێمه‌كه‌ی زۆر به توندی وه‌ڵامی هه‌موو جۆره داواكاری و نه‌یارییه‌كی ئۆپۆزیسیۆنی دایه‌وه، وه‌ڵامی چاكسازی به ته‌قه‌كردن وه‌ڵامدایه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵمه‌تی به‌رفراوانی ده‌ستگیركردنی به كۆمه‌ڵی خه‌ڵكیان ده‌ستپێكرد، رۆژ له دوای رۆژ ره‌وشه‌كه خراپتر بوو، شه‌ڕی فراوان دروستبوو، تا ئێستا درێژه‌ی كێشاوه و هێشتا ده‌ستگیركردن و ره‌شبگیری به‌رده‌وامه.
رژێمی سووری ره‌تیده‌كاته‌وه ناو و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه ئاشكرابكات كه ده‌ستگیری كردوون، ناشڵێت چه‌ند كه‌س له زیندانه نهێنییه‌كاندا ده‌ناڵێنن، ئه‌مه‌ش له لای كه‌سووكار و هاوڕێكانی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا بێسه‌روشوێنن جۆرێكی دیكه‌یه له ئه‌شكه‌نجه‌دان، چونكه هه‌ر له دڵه‌راوكێدان و نازانن ماوون یان مردوون.
كه‌سووكار و خزم و ناسراوێكی زۆری مازنیش ئه‌وه حاڵیانه، كه‌س نازانێت له كوێن، ده‌ڵێت:" له ده‌ستمدان، هه‌رگیز له بیرم ناچنه‌وه، به‌رده‌وام بیریان لێده‌كه‌مه‌وه، هه‌موو رۆژێك ته‌ماشای وێنه‌كانیان ده‌كه‌م، هه‌ر ئه‌وه‌شه هێزم پێده‌به‌خشێت تا به‌رده‌وامبم له ژیان".