سوپاكان بیر له جه‌نگه‌كانی داهاتوو ده‌كه‌نه‌وه
"جه‌نگی داهاتوو له زه‌وییه چۆڵه‌كانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه شاره گه‌وره و قه‌ره‌باڵغه‌كان"
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی هێزه زه‌مینییه‌كانی ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵ " مارك میلی" رۆژی 21/3/2017 رایگه‌یاند" ئه‌و جه‌نگه‌ی هێزه‌كانی عێراق له شاری مووسڵ دژی رێكخراوی داعش و توندڕه‌وه‌كان ده‌یكه‌ن و ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریا بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری حه‌له‌ب كردیان، نموونه‌یه‌كه له جه‌نگی ناو شاره‌كان و پێویسته سوپاكان بۆ ئه‌و جۆره جه‌نگانه‌ی داهاتوو ئاماده‌بكرێن".
جه‌نه‌راڵ میلی له كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به جه‌نگه‌كانی داهاتوو له واشنتۆن قسه‌یكرد و گووتی" گه‌شه‌كردنی دانیشتوان و زیادبوونی قه‌ره‌باڵغی له ژماره‌یه‌ك شاره‌كانی جیهان كه ژماره‌ی دانیشتوانیان گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 10 ملیۆن كه‌س، له‌سه‌ر سوپاكان پێویست ده‌كات، خۆیان بۆ جه‌نگ له شاره مۆدێرن و قه‌ره‌باڵغه‌كان ئاماده‌بكه‌ن".
میلی ده‌ڵێت" حه‌له‌ب و مووسڵ و فه‌لوجه، نموونه‌یه‌كن له جه‌نگه‌كانی داهاتوو، ئێمه گۆڕانكاری زۆر جه‌وهه‌ری له مه‌یدانه‌كانی جه‌نگدا ده‌بینین، ئه‌وانه‌ی كه داهاتوو رووده‌ده‌ن، جه‌نگ له ده‌شتایی و زه‌وییه چۆڵه‌كانه‌وه ده‌گوازریته‌وه بۆ ناو شاره مۆدێرن و قه‌ره‌باڵغه‌كان".

فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی گوتووه" پێویسته هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره جه‌نگه رابهێنرێن، بۆ سه‌رده‌مێكی دیكه، ئه‌و نموونه نوێیه‌ی جه‌نگ به ته‌واوی فێربن، بۆ ئه‌و ئامانجه پرچه‌ك بكرێن و رێك‌بخرێن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" پێویسته بیر له گۆڕانكاری له شێوه و قه‌باره‌ی تانكه‌كان بكرێته‌وه، یان درێژی و پانیان له به‌رچاو بگیرێت تا بۆ ئه‌و جۆره جه‌نگه بگونجێت".
میلی پێیوایه، له‌وانه‌یه پێویست بێت، سوپا خۆی رێكبخاته‌وه، له شێوه‌ی گرووپی بچووك بچووك یان وه‌ك تۆڕێك كاربكات".
هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانده باڵایه‌ی ئه‌مریكا پێیوایه" پێویسته سه‌ربازه‌كان و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان و فه‌رمانده‌كانیان وا رێك‌بخرێن، بتوانن له‌و شوێنانه‌دا له كاتێكی كه‌مدا، یان چه‌ند چركه‌یه‌كدا بڕیار بده‌ن، له‌وانه‌یه ئه‌و بڕیارانه‌ش كاردانه‌وه‌یان له‌سه‌ر قه‌ره‌باڵغی ناوچه قه‌ره‌باڵغه‌كانی ده‌وروبه‌ری مه‌یدانی جه‌نگه‌كه ببێت، بۆیه ده‌بێت بۆ ئه‌و جۆره ئه‌گه‌ره‌ش ئاماده‌بكرێن، به تایبه‌تی راهێنانیان پێبكرێت و ره‌وشتێكی باڵا فێربكرێن تا له‌و شوێنانه‌دا بزانن چۆن بریارده‌ده‌ن".