ھێزەكانی ئەمریكا ئۆپەراسیۆنێكیان لە رەققە ئەنجامدا
رێگەی نێوان حەلەب- رەققە كۆنترۆڵكرا
K24 - ھەولێر
ھێزەكانی ئەمریكا ئۆپەراسیۆنێكی دابەزین لە ئاسمانیان لە ناوچەی تەبەقەی رۆژئاوای رەققە ئەنجامدا.
لە ئۆپەراسیۆنەكەدا 100 سەربازی ھێزەكانی ئەمریكا بەشداریان كردووە.
بە گوێرەی زانیارییەكان ھێزەكانی ئەمریكا لەو ئۆپەراسیۆنەدا رێگەی نێوان حەلەب- رەققە كۆنترۆڵكردووە.
ئەمە لە كاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكی رایگەیاندبوو: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، نزیكه‌ی 1000 سه‌ربازی دیكه ده‌نێرێته سووریا".
ئێستا ژمارەی دیاریكراوی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان له سووریا 500 كه‌سن، چەند رۆژێك لەمەوبەر بڕیاردرا، سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا به‌گوێره‌ی پێویست هێزی یه‌ده‌گی دیكه بگوازنه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته، هێزێكی تۆپخانه‌ی مارێنزیش نێردرایه نزیك شاری ره‌ققه.
به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئەمریكا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە " ئه‌و هێزانه خۆیان راسته‌وخۆ شه‌ڕ ناكه‌ن، پاڵپشتی ئه‌و هێزانه ده‌كه‌ن كه له باكووری سووریا ده‌جه‌نگن، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، هاوكاریی هاوپه‌یمانێتی كوردی عه‌ره‌بیش ده‌كات دژی رێكخراوی داعش، ئه‌و هێزانه‌ی پێیان ده‌گوترێت"سوریای دیموكراتی".