ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ئه‌ستێره‌یه‌كی ناسراوی ئه‌ورووپا ده‌گوازێته‌وه
به گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه، یانه‌كانی بارسێلۆنا، ئارسێناڵ و چێڵسی بێهیوا ده‌بن
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره درهوشاوهكهی خولی فره‌نسا گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 22 ئاداری 2017، رۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌لێكسانده‌ر لاكازێتی هێرشبه‌ری لیۆنی فره‌نسا هاوینی داهاتوو درێسی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌پۆشێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه بوونی 3 یاریزانی فره‌نسی له ریزه‌كانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید خواستنی چوونی لاكازێتی بۆ ئاتڵێتیكۆ زیادی كردووه كه پێكهاتوون له (ئه‌نتوان گریزمان، كیڤن گامێرۆ و لۆكاس هێرناندێز).
له ماوه‌كانی رابردوو رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا رایگه‌یاندبوو كه یانه‌كانی بارسێلۆنا، ئارسێناڵ و چێڵسی چاودێری وردی گواستنه‌وه‌ی لاكازێتی هێرشبه‌ری لیۆن ده‌كه‌ن.
ئه‌لێكسانده‌ر لاكازێتی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له‌وته‌ی هه‌یه یاری بۆ یانه‌ی لیۆن ده‌كات، وه‌رزی رابردوو به 21 گۆڵ له دوای ئیبراهیمۆڤیچ پله‌ی دووه‌می گۆڵكارانی فره‌نسای گرتبوو، ئه‌م وه‌رزه‌ش به 23 گۆڵ له دوای كاڤانی به پله‌ی دووه‌می گۆڵكارانی خوله‌كه دێت.