وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باسی ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری بارزانی ده‌كات
كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له واشنتۆن
K24 - هه‌ولیر:
كۆبوونه‌وه‌ی 68 وڵاتی ناو هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد و فوئاد حسێن وه‌ك نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ریكس تیله‌رسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند" ئه‌مریكا 75% پاڵپشتییه‌كانی شه‌ڕی داعشی له عێراق له ئه‌ستۆی خۆی گرتووه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له قسه‌كانیدا گووتی" خۆشحاڵین كه نوێنه‌ری بارزانی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداری ده‌كات.
هه‌روه‌ها گووتی" ئه‌گه‌ر هاوكاری نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی عێراق نه‌بوایه، ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسل ده‌ستی پێنه‌ده‌كرد.
دواتر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق وتارێكی پێشكه‌شكرد و گووتی، كووشتنی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه و هیزه عێراقییه‌كان له كۆتاییهێنان به‌و رێكخراوه نزیكبوونه‌ته‌وه و داعش له عێراق به‌ره‌و له ناوچوون ده‌چێت.
كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا و ستراتیژێكی نوێیه بۆ به زوویی كۆتاییهێنان به داعش.