سبه‌ی دوو یاری لوتكه له خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چن
زۆرترین وردكاری و ئامار له‌سه‌ر رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كان بزانه
K24 ـ هه‌ولێر
له گه‌ڕی دووه‌می چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ی له كاتژمێر 3:30ـی ئێواره، یانه‌ی كه‌ركووك بۆ رووبهڕبووونهوهی شێروانه ڕووده‌كاته كه‌لار، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و نه‌ورۆزیش له به‌رزاییه‌كانی پیرمام به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ نه‌ورۆز
ئه‌م دوویانه‌یه له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان له یه‌ك گرووپ بوون، هه‌ردووكیان به پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ چوارگۆشه‌ی زێرین سه‌ركه‌وتن، نه‌ورۆز له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه‌ی سبه‌ی یارییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات، له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان به تاكه گۆڵێكی به‌هائه‌دین به‌كر یارییه‌كه‌ی برده‌وه، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌كان له یاریی چوون تۆڵه‌ی خۆیان كرده‌وه و به هه‌مان ئه‌نجام و به تاكه گۆڵێكی عه‌بدوڵڵا عه‌لی به‌رگریكاری ئاگری نه‌ورۆزی كوژانده‌وه و یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
مێژووی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كانیان
له دوایین 6 رووبه‌ڕبوونه‌وه‌یان له مێژووی خولی نایابی كوردستان، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 2 یاری بردۆته‌وه و 3 یاریشی دۆڕاندووه و یارییه‌كه‌یش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك كۆتایی هاتووه.

شێروانه ـ كه‌ركووك
ئه‌م یارییه به دێربی گه‌رمیان ناسراوه، ئه‌م دوویانه‌یه ئه‌م وه‌رزه له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان هاوشانی یه‌كتر بۆ چوارگۆشه‌ی زێرین سه‌ركه‌وتن. شێروانه ئه‌م وه‌رزه 3 یاری دۆڕاندووه، 2 شكستیان به‌رامبه‌ر كه‌ركووك بووه، ئه‌م یارییه بۆ یانه كه‌لارییه‌كه یاری تۆڵه كردنه‌وه ده‌بێت.
شێروانه مێژوویه‌كی ره‌شی به‌رامبه‌ر كه‌ركووك هه‌یه
له مێژووی خولی نایابی كوردستان، هه‌میشه یانه‌ی شێروانه به‌رامبه‌ر كه‌ركووك تووشی زه‌حمه‌تییه‌كی ۆزر بۆته‌وه، له دوایین 10 یاری نێوان ئه‌م دوویانه‌یه، شێروانه ته‌نیا 2 یاری بردۆته‌وه و 4 یاریشی دۆڕاندووه و له 4 یاریش یه‌كسانبوونه.
شێروانه له دوایین 10 یاری، هێرشبه‌ران 8 گۆڵیان له كه‌ركووك كردووه، له به‌رامبه‌ردا 12 جاریش تۆڕه‌كه‌یان هه‌ژێندراوه.