باری كەشوھەوا راگەیەنرا

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان باری كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت و  باران بارین بەردەوام دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكان بارانی بە لێزمە دەبارێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایگەیاندووە، لە ھەولێر و سلێمانی ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان باران دەبارێت، لە پارێزگاكانی سلێمانی و كەركووك ئاسمان تەواو باران دەبێت و باران لە ناوچە جیاجیاكان دەبارێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی