ئه‌نجامه‌كانی ئه‌مڕۆی چوارگۆشه‌ی زێرین شه‌ڕی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌ی گه‌رمتر كرد
له قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، شێروانه به گۆڵێكی خاوێن له كه‌ركووكی برده‌وه، نه‌ورۆزیش سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌دا دووباره كرده‌وه و یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه.
پێشمه‌رگه به ده‌ردی قۆناخی یه‌كه‌م چوو
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی خۆی له پیرمام میوانداریی یانه‌ی نه‌ورۆزی كرد، ئه‌م یارییه له‌م وه‌رزه سێیه‌مین رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه بوو.
نه‌ورۆز جارێكی دیكه له‌سه‌ر یاریگه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌رگای به‌خت به‌ڕوویدا كرایه‌وه و شه‌شه‌مین خاڵی له‌م وه‌رزه له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه كۆكرده‌وه.
له گێمی یه‌كه‌م به‌هائه‌دین به‌كر هێرشبه‌ری نه‌ورۆز پاڵه‌وانی به‌فیڕۆدانی ده‌رفه‌ته‌كان بوو، به‌ڵام له گێمی دووه‌م ئه‌م یاریزانه قهرزهكهی گێمی یه‌كه‌می دایه‌وه و له خوله‌كی 76 گۆڵێكی سه‌رنجڕاكێش و نایابی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 76 عامر فازڵ هێرشبه‌ری پێشمه‌رگه به لێدانی سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
پاشان له خوله‌كی 86 زیاد عه‌بدوڵڵا كه له گێمی دووه‌م به‌شداری یارییه‌كه‌ی كرد به گۆڵێكی كوشنده به لێدانی سه‌ر 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی كرده شێرینی هاتنه نێو یاریگه‌ی، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌سوودی یانه‌ی نه‌ورۆز كۆتایی هات.
شێروانه ـ كه‌ركووك
ئه‌م یارییه له شارۆچكه‌ی كه‌لار به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ركووك له قۆناخی یه‌كه‌م به 2 گۆڵی خاوێن له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد بوو و به ئاهه‌نگ و خۆشیده‌ربڕین گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام شێروانه له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه تۆڵه‌ی خۆی له كه‌ركووك كرده‌وه و به دڵشكاوی ڕه‌وانه‌ی بابهگورگوڕی كردنه‌وه.
سامان عه‌بدولكه‌ریم به‌رگریكاری شێروانه له خوله‌كی 38 سوودی له تۆپێكی جێگیر وه‌رگرت و به لێدانی سه‌ر تاكه گۆڵی شێروانه‌ی تۆمار كرد، یارییه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه به‌سوودی یانه كه‌لارییه‌كه كۆتایی هات.
شێروانه به 4 خاڵ پێشه‌نگی یانه‌كانی گرت و نه‌ورۆزیش به 4 خاڵ بۆ خانه‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وت، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به 3 خاڵ بۆ خانه‌ی سێیه‌م دابه‌زی و كه‌ركووكیش به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ خاڵێك ده‌ستبخات له دواخانه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه جێماوه.
