كوردستان 24 زانیاری نوێ له باره‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی له‌نده‌ن بڵاوده‌كاته‌وه
به په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی پاریس خۆشحاڵبووه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی دوێنێى له‌نده‌ن، كه به‌هۆیه‌وه 4 كه‌س كوژران و زیاتر له 20 كه‌س برینداربوون، ده‌ركه‌وتووه له بنه‌ڕه‌تدا جامایكییه و له به‌ندیخانه بووه‌ته موسڵمان.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه میدیا فه‌ره‌نسییه‌كان بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی له‌نده‌ن، پێشتر كریستیان بووه دواتر له به‌ندیخانه، له‌سه‌ر ده‌ستی عومه‌ر به‌كری، بووه‌ته موسڵمان، كه له ساڵی 2010 له وڵاتی لوبنان به‌ندكراوه، كه ئه‌و كاته گوته‌بێژی "بزووتنه‌وه‌ی غوره‌با" و چه‌ند جارێك ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه هه‌وڵیداوه ببێته به‌شێك له رێكخراوی داعش.
ئه‌مڕۆ پۆلیسی به‌ریتانیا ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، ناوی خالید مه‌سعوده و 52 ساڵه، له دایكبووی شاری كێنتی به‌ریتانیایه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت كه پێشتر له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی دوێنێی له‌نده‌ن له به‌ندیخانه‌دا بووه، بۆ كوردستان 24ى رایگه‌یاند، خالید مه‌سعود به په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی پاریس خۆشحاڵبووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ كوردستان 24 گوتی: "كاتێك به یه‌كه‌وه له به‌ندیخانه بووین، هێرشه‌كه‌ی پاریس روویدا، من وه‌ك ده‌ربڕینی هاوسۆزی بۆ منداڵانی پاریس، بڕیارمدا نان نه‌خۆم، به‌ڵام خالید پێی‌گوتم، ئه‌گه‌ر بۆ منداڵانی پاریس رۆژێك نان نه‌خۆی، ده‌بێ بۆ منداڵانی سووریا 60 ساڵ نان نه‌خۆی".