دژە تیرۆری کوردستان: ئەو دەنگەی لە هەولێر بیسترا مەشق و راهێنانی سەربازییە
دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، ئەو دەنگەی لە هەولێر بیسترا، تەقاندنەوەی پاشماوەی تەقەمەنی بووە.
ئەمرۆ یەکشەممە، دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا هاووڵاتییانی دڵنیا کردەوە و رایگەیاند "هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، دەنگی ئەو تەقینەوانەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی ئەیلوولی 2026 لە سنووری پارێزگای هەولێر بیستران، مەشق و راهێنانی سەربازی و چالاکیی ئەمنی بووە و هیچ جێگەی مەترسی نییە."
هاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنیی بۆ کوردستان24 روونیکردەوە؛ ئەو دەنگەی بیستراوە تەنیا تەقاندنەوەی بەشێک لە پاشماوەی تەقەمەنییەکان بووە بە شێوەیەکی کۆنترۆڵکراو.
ئەمەش لە کاتێکدایە، کەمێک پێش ئێستا لە شاری هەولێر، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک فەرماندەیی پێشمەرگەی هێزەکانی زێرەڤانی بیسترا و بووە مایەی پرسیاری هاووڵاتییان.