لە قامشلۆ هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ
پەیامنێری کوردستان24 لە قامشلۆ ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە پاسەوانیی تانکەرەکانی نەوتی دەکرد لەسەر ڕێگەی (M4) ڕووبەڕووی هێرشێکی چەکداری بووەوە، و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
یەکشەممە 20ی ئەیلوولی 2026، ئەکرەم ساڵح، پەیامنێری کوردستان24 لە قامشلۆ ئاشکرای کرد، ئۆتۆمبێلێکی سەر بە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە ئەرکی پاسەوانیکردنی لە تانکەرەکانی نەوت دەکرد، لەسەر ڕێگەی سەرەکیی (M4) لە نێوان هەردوو شاری قامشلۆ و حەسەکە ڕووبەڕووی هێرشێکی چەکداری بووەتەوە.
پەیامنێری کوردستان24 ئاماژەی بەوە کرد کە ئۆتۆمبێلەکە بەرەو پارێزگای حمس بەڕێوە بووە، و تاوەکو ئێستا ناسنامەی هێرشبەرەکان نەزانراوە. هاوکات بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژە چەکدارییەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.