دژى لايه‌نگرانى سه‌در هێزه ئه‌منييه‌كان رێوشوێنى تونديان گرتووه‌ته به‌ر
ئه‌مڕۆ هه‌ينى ره‌وتى سه‌در خۆپيشاندانێكى فراوان له به‌غدا ئه‌نجام ده‌دات.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هه‌ينى ره‌وتى سه‌در خۆپيشاندانێكى فراوان له به‌غدا ئه‌نجام ده‌دات.
له به‌ره‌به‌يانيه‌وه له سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كانى به‌غدا، ناڕازييان و خۆپيشانده‌رانى سه‌ر به ره‌وتى سه‌در به‌ره‌و گۆڕه‌پانى ته‌حرير رێگه‌يان گرتووه‌ته به‌ر.
به‌شێك له خۆپيشانده‌ران له پارێزگاكانى باشوورى عێراقه‌وه رێگه‌يان گرتووه‌ته به‌ر و ده‌يانه‌وێت بۆ نوێى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى بگه‌نه به‌غدا.
هێزه ئه‌منييه‌كان ده‌ستيانكردووه به رێگه گرتن له چوونى هاووڵاتيان بۆ گۆڕه‌پانى ته‌حرير.
وێڕاى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆى ئۆتۆمبێل، پۆليس پردى جمهوريشى داخستووه و رێگه نادات هيچ كه‌سێك بگاته ناوچه‌ى سه‌وز.
ره‌وتى سه‌در داواى چاكسازى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و چاككردنى سيستمى هه‌ڵبژاردن و پاراستنى سه‌ربه‌خۆيى كۆميسيۆنى هه‌ڵبژاردن و لێپرسينه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران ده‌كات.