سه‌در: هه‌ڕه‌شه‌ى تيرۆركردنم لێده‌كرێت
موقته‌دا سه‌در رابه‌رى ره‌وتى سه‌در له وتارێكدا كه ئاراسته‌ى لايه‌نگرانى كرد له به‌غدا رايگه‌ياند، هه‌ڕه‌شه‌ى تيرۆر كردنم لێكراوه.
K24 – به‌غدا:
موقته‌دا سه‌در رابه‌رى ره‌وتى سه‌در له وتارێكدا كه ئاراسته‌ى لايه‌نگرانى كرد له به‌غدا رايگه‌ياند، هه‌ڕه‌شه‌ى تيرۆر كردنم لێكراوه.
موقته سه‌در له به‌رده‌م خۆپيشاندانى يه‌ك مليۆنى لايهنگرانيدا له گۆڕه‌پانى ته‌حرير، گوتى: ئه‌وانه هه‌ڕه‌شه‌ى تيرۆركردن و كوشتن له من ده‌كه‌ن، به‌ڵام من ده‌ستبه‌ردارى چاكسازى نابم و يان سه‌ركه‌وتن يان شه‌هيد بوون.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌م په‌يامه‌ى ئێمه به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌وانه‌ى گه‌نده‌ڵكارن به پاره‌ى خه‌ڵك ترسيان له دڵى خه‌ڵك چاندووه و ده‌بێت ئه‌و تۆوه ريشه‌كێش بكرێت و گه‌نده‌ڵكاران ده‌بێت ئاشكرا بكرێن.