ئه‌ردۆغان له مامه‌ڵه‌ى رووسيا و ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ يه‌په‌گه بێزاره
ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، پێويسته يه‌په‌گه له‌و ناوچانه بكشێته‌وه كه داگيرى كردوون.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان نيگه‌رانى خۆى سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه و بايه‌خپێدانى ئه‌مريكا و رووسيا به يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) ده‌ربڕى.
له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌ڤزيۆنيدا، ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، پێويسته يه‌په‌گه له‌و ناوچانه بكشێته‌وه كه داگيرى كردوون.
گوتيشى: نابێت و هيچ كه‌سێك بۆى نييه به توركيا بڵێت پاشه‌كشێ بكه و ناكرێ بۆ هه‌ر كه‌سێك بچێته شوێنێكه‌وه به هۆى ئه‌وه‌ى رژێمى سووريا بانگى كردووه و پێويسته ئه‌وان قسه له‌گه‌ڵ توركيا بكه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، رێكخه‌رى كاره‌كانى باڵيۆزخانه‌ى رووسيايان له ئه‌نقه‌ره بانگ كردووه، بۆ باسكردنى كوژرانى سه‌ربازێكى تورك به فيشه‌كى قه‌ناس به‌ده‌ستان كه له سنوورى سوورياوه ئه‌و سهربازهيان كردووه‌ته ئامانج.
هه‌روه‌ها بۆ رووبهڕووكردنهوهى ره‌خنه‌ى توركيا له باره‌ى هه‌ڵكردنى ئاڵاى يه‌په‌گه له لايه‌ن سه‌ربازانى رووسياوه له سنوورى عفرين.
حسێن موفتو ئۆغلۆ، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، رووسه‌كان به‌رپرسن له هه‌ر رووداوێك كه له‌و ناوچه‌يه رووبدات. چونكه ئه‌وان چاودێرى ئاگر به‌ست ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا داواشى له رووسيا و وڵاتانى ديكه كرد رێز له نيگه‌رانى توركيا له باره‌ى هه‌ندێك پرسه‌وه بگرن و ئاماژه‌شى به نيگه‌رانى توركيا دا سه‌باره‌ت به‌و وێنانه‌ى كه بڵاوبوونه‌ته‌وه و تێياندا سه‌ربازانى رووسيا و يه‌په‌گه به‌يه‌كه‌وه ده‌بينرێن و ئاڵاى يه‌په‌گه به سه‌ر تانكه‌كانى رووسياوه هه‌ڵكراوه.