زياتر له 300 كه‌سايه‌تى و چالاكى سياسى و مه‌ده‌نى كورد داواى ده‌ركردنى په‌كه‌كه له سووريا ده‌كه‌ن
له بانگه‌وازێكدا ئيدانه‌ى ره‌فتاره‌كانى په‌كه‌كه‌يان له سووريا كردووه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌يان نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان و چالاكى مه‌ده‌نى و سياسهتوانى رۆژئاواى كوردستان له به‌ياننامه‌يه‌كدا داواى ده‌ركردنى په‌كه‌كه له رۆژئاواى كوردستان و سووريا ده‌كه‌ن.
رۆژى 18ى ئازار/ مارس، زياتر له 300 كه‌سايه‌تى رۆژئاوا له بانگه‌وازێكدا ئيدانه‌ى ره‌فتاره‌كانى په‌كه‌كه‌يان له سووريا كردووه و داوايان كردووه، چه‌كدارانى ئه‌و لايه‌نه سووريا بهجێبهێڵن.
بانگهكهوازهكه دواى ئه‌وه هات چه‌كدارانى په‌كه‌كه و لايه‌نه وابهستهكانيان له رۆژئاواى كوردستان هه‌ڵمه‌تێكى گرتنى چالاكانى سياسى و مه‌ده‌نى و داخستن و سووتاندنى باره‌گاكانى ئهنهكهسهيان ئه‌نجامدا.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه، ماوه‌ى سێ ده‌يه‌يه په‌كه‌كه تيرۆر له دژى گه‌لى كورد له سووريا به‌كار ده‌هێنێت و تۆمارێكى ره‌شى له پێشێلكارى هه‌يه و له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دواييدا ئاستى توندوتيژى و سياسه‌تى سه‌ركوتكارى گه‌يشتووه‌ته لوتكه و ئه‌م تاوانانه‌ى ئه‌نجامداوه:
*به زۆره‌ملێ به سه‌ربازكردنى هاووڵاتيانى به‌ساڵاچوو.
*رفاندن و به سه‌ربازكردنى منداڵان.
*سه‌پاندنى باج و سه‌رانه به‌سه‌ر خه‌ڵكدا.
*دوورخستنه‌وه‌ى به زۆره‌ملێ.
*قه‌ده‌غه‌كردنى راگه‌ياندنى ئازاد و به‌دواداچوونى ميدياكاران.
*سه‌پاندنى سيستمێكى په‌روه‌رده‌يى ئايدۆلۆژيانه.
*گرتنه‌به‌رى سياسه‌تى برسيكردن و ياريكردن به پارووى ده‌مى گه‌ل.
*راوه‌دوونانى به‌رهه‌ڵستكاران و رفاندن و ئهشكهنجهدانيان تا راده‌ى پاكتاوى جه‌سته‌يى به‌شێكيان.
به گوێره‌ى بانگه‌وازه‌كه به هۆى ئه‌و سياسه‌تانه‌ى په‌كه‌كه‌وه زياتر له يه‌ك مليۆن هاووڵاتى كورد سووريايان به‌جێهێشتووه و ئه‌وانه‌شى ماونه‌ته‌وه له ژێر ترس و هه‌ڕه‌شه‌ى گرتن و كوشتن و دوورخستنه‌وه‌ى چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌دا ژيان به سه‌ر ده‌به‌ن.
هه‌روه‌ها هاتووه، سه‌ركرده‌كانى په‌كه‌كه كه به ره‌چه‌ڵه‌ك كوردى توركيان ده‌ستيان به‌سه‌ر ئيراده‌ى دانيشتوانى ناوچه‌كانماندا گرتووه و ئه‌وان له رووى لێهاتوويى و تايبه‌تمه‌ندى كۆمهڵگهييهوه هيچيان له باردا نييه و تا راده‌ى گاڵته كردن به كلتوور و رۆشنبيرى و سيمبوڵهكانمان فشارمان له‌سه‌ر دروستده‌كه‌ن و سه‌رقاڵى درووستكردنى ناكۆكين له نێوان پێكهاته‌كانى گه‌لى سووريا.
ئه‌وانه‌ى واژوويان له‌سه‌ر بانگه‌وازه‌كه كردووه، داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و حكومه‌ت و دامه‌زراوه نێودهوڵهتييهكان كردووه، به‌رپرسيارێتى خۆيان له هه‌مبه‌ر كوردى سووريا له ئه‌ستۆ بگرن و سنوورێك بۆ ئه‌و پێشێلكارى و تاوانانه دابنێن كه په‌كه‌كه و لقه‌كانى له سووريا له‌وانه په‌يه‌ده و چه‌كداره‌كانيان كه له ژێر ناوى جياجياى يه‌په‌گه و يهپهژهدان ئه‌نجاميده‌ده‌ن و فشاريان له‌سه‌ر درووستبكرێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زووه له ناوچه‌كانمان نه‌مێنن و ئه‌وانه‌ى به زۆر كراون به سه‌رباز بگه‌ڕێندرێنه‌وه و شێوازێك بۆ پاراستنى كوردى سووريا دابنرێت كه كورد خۆى پێى رازى بێت و ده‌رگاى به‌رده‌م ئازادييه گشتييه‌كان و ئازادى كارى سياسى واڵا بكرێت و سنوورێك بۆ كۆچكردن و نه‌فيكردنى سياسى دابنرێت.
له ناو ئه‌و كه‌سايه‌تييانه‌ى واژوويان له‌سه‌ر بانگه‌وازه‌كه كردووه، ناوى هه‌ريه‌ك له هۆشه‌نگ ئۆسێ، رۆژنامه‌وان، سيامه‌ند حاجۆ، سياسهتوان، سه‌لاح بهدرهدين، سياسهتوان و رۆشنبيرى كورد، فوئاد عهليكۆ، سياسهتوان و چالاك، رێزان شێخ موس، كه‌سايه‌تى و سياسهتوان، جاندۆست، نووسه‌ر و ئه‌ديب، فه‌رهاد سه‌يدا، رۆژنامه‌وان..