هێزه‌كانی سووریای دیموكرات گه‌یشتنه به‌نداوی ته‌بقه‌ی ره‌ققه
هێزێكی ئه‌مه‌ریكی و فه‌ره‌نسی گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، له پێشڕه‌ویكردن به‌ره‌و ره‌ققه به‌رده‌وامن و له ئێستادا گه‌یشتوونه‌ته به‌نداوی ته‌بقه‌ی سه‌ر شاری ره‌ققه، كه وه‌ك پایته‌ختی داعش له سووریا سه‌یر ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هێزه‌كانییان به پاڵپشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، توانیویانه بگه‌نه به‌نداوی ته‌بقه‌ی سه‌ر رووباری فورات، له رۆژئاوای ره‌ققه.
به گوێره‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه، چه‌ند هێزێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و فه‌ره‌نسی گه‌یشتوونه‌ته به‌نداوه‌كه و ئێستا ئه‌و هێزانه به‌نداوه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه.