وێنه‌یه‌كی سه‌رۆكی كۆریای باكوور هه‌مووان شۆك كردووه
كه باوه‌ڕ ناكات دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه ئه‌م كاره‌ی قه‌بووڵ كردبێت
K24 - هه‌ولێر:
هه‌فته‌ی رابردوو، كۆریای باكوور، چه‌ند مووشه‌كێكی دیكه‌ی بالیستی تاقیكرده‌وه و به هۆی سه‌ركه‌وتنی مووشه‌كه‌كانیش، له ته‌واوی ئه‌و وڵاته ئاهه‌نگگێڕان ده‌ستیپێكرد.
له نێو جه‌نه‌راڵه سه‌ربازییه‌كانیش، كیم جۆن ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كه به دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه ناسراوه، به شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌ركه‌وتووه، ئه‌مجاره پیاوێك به جلوبه‌رگی سه‌ربازی چووه‌ته سه‌ر كۆڵی.
ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی تێڕامانی زۆربه‌ی چاودێران له جیهان، به‌و پێیه‌ی كیم له‌سه‌ر بچووكترین هه‌ڵه و كه‌موكوڕی، بڕیاری كوشتن به‌سه‌ر به‌رپرسانی سه‌ربازی و ته‌نانه‌ت خزم و كه‌سه نزیكه‌كانی خۆشی‌دا ده‌سه‌پێنێت.
.jpg)
یه‌كێك له‌وانه وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی بوو، كه له كاتی رێوڕه‌سمی سه‌ربازی، كه سه‌رۆك خۆی ئاماده‌ی بووه، خه‌وی لێكه‌وتبوو، بۆیه بڕیاریدا به مووشه‌كی دژه فڕۆكه بكوژرێت و بڕیاره‌كه‌ش جێبه‌جێ كرا.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، ئه‌و پیاوه سه‌ربازییه، به‌هۆی ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی، له‌كاتی سه‌ركه‌وتنی تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كان خۆی هه‌ڵداوه‌ته سه‌ر كۆڵی كیم، به‌ڵام ئه‌وه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی هه‌موو لایه‌ك.
.jpg)
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سه‌رۆكی كۆریا، هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌رێنی له ئاست ئه‌و پیاوه سه‌ربازییه‌دا نه‌نواندووه، به پێچه‌وانه‌وه، به‌ڵكو خۆشحاڵه و له‌گه‌ڵ ته‌واوی به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی دیكه، پێده‌كه‌نێت.
تا ئێستا پله و پۆست و ناوی ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام مایكل مادن، مامۆستای زانكۆی هۆپكینز له به‌ریتانیا، كه چاودێری سیاسه‌تی كۆریای باكوور ده‌كات و تایبه‌تمه‌نده، ئاماژه به‌وه ده‌كات، به پله و جلوبه‌رگی سه‌ربازی ئه‌و پیاوه، پێده‌چێت ئه‌فسه‌رێكی پله ناوه‌ند بێت، له یه‌كه‌ی ستراتیژی سه‌ربازی كۆریای باكوور.
.jpg)
مایكل مادن ده‌شڵێت: "یان ئه‌وه‌تا وێنه‌كه درووستكراوه و راست نییه، یانیش وێنه‌كه وه‌ك پرۆپاگه‌نده‌یه‌ك له‌لایه‌ن میدیای ئه‌و وڵاته بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه وه‌ك ئامێرێك كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وای نیشان بده‌ن، سه‌رۆكی كۆریا له خه‌ڵك نزیكه".
.jpg)