چركه‌ساتی كوشتنی ئه‌ندامێكی پێشووی په‌رله‌مانی رووسیا ببینه
له كامێرای چاودێری ده‌ركه‌وتووه
K24 - هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له وێبسایتێكی ئۆكرانیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تێیدا چركه‌ساتی كوشتنی ئه‌ندامێكی پێشووی په‌رله‌مانی رووسیا (دۆما) ده‌رده‌كه‌وێت، له ناوه‌ڕاستی كییڤی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشووی په‌رله‌مانی رووسیا، ناوی دێنیس فۆرۆنینكۆڤه و له‌و كاته‌ی له ناوه‌ڕاستی كییڤ له‌گه‌ڵ پاسه‌وانێكیدا ده‌ڕوات، كه‌سێك له دواوه لێیان نزیك ده‌بێته‌وه و ته‌قه‌ی لێده‌كات و ده‌یكوژێت.
هه‌رچه‌نده پاسه‌وانه‌كه هه‌وڵده‌دات رێگری له ته‌قه‌كه‌ره‌كه بكات، به‌ڵام دواجار ئه‌ویش بریندار ده‌بێت، دواترپاسه‌وانه‌كه به برینداری ته‌قه له هێرشكه‌ره‌كه ده‌كات و ده‌یكوژێت.
