18گەڕەكی رۆژئاوای مووسڵ لە دەستی داعش رزگار كراون

ھێزەكانی عێراق لە پێشڕەویدان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی گەڕەكەكانی دیكەی مووسڵ

K24 - ھەولێر

ھێزەکانی عێراق لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی رۆژئاوای مووسڵ تا ئێستا، 18 گەڕەكیان كۆنترۆڵكردووەتەوە.

فەریق عەبدلوەهاب ساعدی، فەرماندە لە هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق، ئاشكرای كرد، لەو كاتەی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی بەشی راستی مووسڵ لە 19 مانگی رابردووەوە دەستی پێكردووە، هێزەكانیان 18 گەڕەكیان لەو بەشەی شارەکە كۆنترۆڵكردووەتەوە.

ساعدی روونیكردەوە، هێزەكانی دژە تیرۆر لەو بەشەی شارەکە لە پێشڕەویدان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی گەڕەكەكانی دیكە.

ئەو فەرماندەیەی هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق، ئاماژەی بەوەشدا، چەكدارانی داعش لەو گەڕەكانەی لەژێر كۆنترۆڵیاندا ماون، خەڵكی سڤیل بەردەوام وەك قەڵغانی مرۆیی بەكاردەهێنن.