پارێزگاری نهینهوا: 130 هاووڵاتی له رۆژئاوای مووسڵ بوونهته قوربانی
"داعش خەڵكی لە خانووەكاندا كۆدەكاتەوە و لەكاتی بۆردوومانەكان دەیانكاتە قەڵغانی مرۆیی"
K24 - ھەولێر
نهوفل حهمادی پارێزگاری نەینەوا، به كوردستان24 راگهیاند، داعش بەھەموو شێوەیەك دەیەوێت رێگری لە پێشڕەوییەكانی ھێزەكانی عێراق بكات و بەرگری لەخۆی بكات، بۆیە خەڵكی لە خانووەكاندا كۆدەكاتەوە و لەكاتی بۆردوومانەكان دەیانكاتە قەڵغانی مرۆیی، ئەمەش وایكردووە بۆردوومانەكان كوژرانی خەڵكییان لێبكەوێتەوە.
راشیگەیاند، بە گوێرەی ئامارەكانیان زیاتر لە 130 كەس بەو ھۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەكیان پێكھێناوە بۆ ئەوەی ھاوكاری پێشكەش بەو ھاووڵاتیانە بكرێت.