نێوان تیمی كوردستان24 و داعش تەنھا 40 مەترە

"ھێزەكانی عێراق 170 مەتر لە مزگەوتی نوورەوە دوورن"

K24 - مووسڵ

مەسعود محەمەد، پەیامنێری كوردستان24 لە رۆژئاوای مووسڵ رایگەیاند: "شەڕ و پێكدادان لە گەڕەكی باب ئەلجدید لە نێوان ھێزەكانی عێراق و چەكدارانی داعش لە ئارادایە و ھێزە عێراقییەكان لە پێشڕەویدان".

ئەفسەرێكی پۆلیسی فیدڕاڵی بە كوردستان24 گوت: "ئەو شوێنەی كە ئێمە قسەی لێ دەكەین، لەگەڵ چەكدارانی داعش تەنھا نێوانمان 20 تا 40 مەتر دەبێت، ھێزەكانمان كۆنترۆڵی ناوچەكەیان كردووە".