سه‌ره‌ڕاى نه‌بوونى مۆڵه‌ت گۆشتى سوور و سپى به‌رازيلى له هه‌رێم بازارێكى باشى هه‌يه
دووكانداران ده‌ڵێن ئه‌و گۆشته برازیلیه‌ی كه پێشتر له بازاڕ هه‌بوو له به‌غداوه ده‌هێنرایه كوردستان.
K24 – هه‌ولێر:
گۆشتی مریشك و گۆشتی سووری به‌رازیلی هێشتا بازارێكی باشی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، چونكه وه‌كو بازرگانانی ئه‌و بواره ده‌ڵێن: هه‌م هه‌رزانه و هه‌میش تامه‌كه‌ی خۆشتره، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له 2016وه مۆڵه‌تی هاوردنی گۆشتی سوری برازیلیان نه‌داوه، كه‌چی دووكانداران ده‌ڵێن ئه‌و گۆشته برازیلیه‌ی كه پێشتر له بازاڕ هه‌بوو له به‌غداوه ده‌هێنرایه كوردستان.