نوێنهرانى كورد له پهرلهمانى ئێران رهخنه له سهردانى رووحانى بۆ سنه دهگرن
حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری ئێران، ئەمڕۆ گەیشتە پارێزگای سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان
K24 – ههولێر:
حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری ئێران، ئەمڕۆ گەیشتە پارێزگای سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان و لە فڕۆكەخانەی شاری سنە رایگەیاند، ئامانج لە سەردانەكەی كردنەوەی 21 پرۆژەی گرنگ لە پارێزگای سنە و تەواو كردنی ئەو پرۆژە ناتەواوانەیە كە پێشتر بەڵێنی جێبەجێكردنیان درابوو.
سەردانی حەسەن رووحانی بۆ سێيەمجار لەماوەی دەستبەكاربوونی وەك سەرۆك كۆماری ئێران، بۆ پارێزگای سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان، ناڕەزایەتی ريفۆرمخوازانی و نوێنەرانی كوردى لە پەرلەمانی ئێرانی لێكەوتەوە و دەشڵێن: كوردستان بووتە شوێنی ململانێی ھەڵبژاردنەكان و جێبەجێنەكردنی بەڵێنەكانی بەرپرسانی ئێران.