ئه‌نقه‌ره هه‌ڕه‌شه له قوبرس ده‌كات
قوبرسیش دووپاتی كرده‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له گه‌ڕان به‌دوای نه‌وت و گازدا و گوێ به هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌نقه‌ره نادات.
K24 – هه‌ولێر:
گرژی نێوان توركیا و قوبرس له‌سه‌ر نه‌وت و گازی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست گه‌یشته ترۆپك و حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، كه هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌نێت بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی له‌و ناوچه‌یه، قوبرسیش دووپاتی كرده‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له گه‌ڕان به‌دوای نه‌وت و گازدا و گوێ به هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌نقه‌ره نادات.