توركيا بڕيارێكى كۆمپانيا فڕۆكه‌وانييه‌كانى ئه‌مريكا و به‌ريتانيا به‌ دژى خۆى ده‌زانێت

رێگه‌ ناده‌ن گەشتیاران كەلوپەلی ئەلیكترۆنی گەورەتر لە مۆبايل بەرنە ناو فڕۆكە.

K24 – هه‌ولێر:

ھەفتەی رابردوو لەبارەی گەشتە ئاسمانییەكانی چەند وڵاتێكی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریكا و بەریتانیا بڕیارێكی نوێیان دەركرد، كە رێگەی نەدەدا گەشتیاران كەلوپەلی ئەلیكترۆنی گەورەتر لە مۆبايل بەرنە ناو فڕۆكە، گەشتیارانی توركیاش بڕياره‌كه‌ ده‌يانيگرته‌وه‌، بەڵام بەرپرسانی توركیا ئەمە رەتدەكەنەوە و رایدەگەیەنن بڕیارەكە ھۆكاری ئابووری لەپشتەوەیە و دەخوازن رێگە لە پێشكەوتنەكانی كۆمپانیا ئاسمانییەكانی توركیا بگرن.