ژماره‌ى قوربانيانى بۆردومانى هه‌ڕه‌مه‌كى مووسڵ گه‌يشته 500 هاووڵاتى
تاوەکو ئێستا زیاتر لە 500 کەس لە دانیشتوانی گەڕەکەکانی موسڵ لە ئەنجامی بۆردوومان و تۆپبارانەکان کوژراون
K24 – هه‌ولێر:
بەگوێرەی ئامارە نا ره‌سمييه‌كان لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی رۆژئاوای مووسڵ، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 500 کەس لە دانیشتوانی گەڕەکەکانی موسڵ لە ئەنجامی بۆردوومان و تۆپبارانەکان کوژراون، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش، جگە لە تۆمەتبارکردنی هێزەکانی عێراق، هاوپەیمانانیش بە تۆپبارانکردنی هەڕەمەکی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نى تۆمەتبار دەکەن .