500 هاووڵاتی سڤیل له‌ رۆژئاوای مووسڵ بوونه‌ته‌ قوربانی

به‌ ڤیدیۆ.. هاووڵاتییان سه‌رقاڵی ده‌رهێنانی ته‌رمن له‌ ژێر داروپه‌ردووی خانووه‌ داڕووخاوه‌كان

K24 - مووسڵ:

بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی رۆژئاوای مووسڵەوە تا ئێستا زیاتر لە 500 کەس لە دانیشتوانی گەڕەکەکانی مووسڵ لە ئەنجامی بۆردومان و تۆپبارانەکان کوژراون.

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش، جگە لە تۆمەتبارکردنی هێزەکانی عێراق بە تۆپبارانکردنی هەڕەمەکی هاووڵاتیانی سڤیل, هاوپەیمانانیش هاوشێوەی ئەوان بە بۆردومانکردنی هاووڵاتیان تۆمەتبار دەکەن.

لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕوپێکدادانی نێوان هێزەکانی عێراق و چەکدارانی داعش لە رۆژئاوای موسڵ، ژمارەی ئاوارەکان لە بەرزبوونەوەدایە، بەگوتەی بەرپرسانی نەتەوەیەکگرتووەکانیش داعش رێگری لە هەڵاتنی خانەوادەکانی ژێر دەستی دەگرێت و وەکو قەڵغانی مرۆیی بەکاریان دەهێنێت، هەڵاتوانی ژێر دەستی داعشیش ئاماژە بەوەدەدەن، لەکاتی هەڵاتنیاندا لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دەکرێنە ئامانج.