سیمیۆنی: هه‌رگیز رێگه به كوڕه‌كه‌م ناده‌م بێته یانه‌كه‌م
كوڕه‌كه‌ی سه‌رنجی چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره
دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ره‌تی كرده‌وه كه هه‌رگیز رێگه به جیۆڤانی كوڕی بدات بێته تیپه‌كه‌ی ئه‌و، هۆكاره‌كه‌شی ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 25 ئاداری 2017، دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی El Paisـی ئیسپانی ده‌ڵێت: خۆشحاڵم كه ئێستا جیۆڤانی كوڕم له یانه‌ی جێنوا ئاستی له هه‌ڵكشانه‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز قبوڵ ناكه‌م ئه‌و بێته تیپه‌كه‌م.
جیۆڤانی هێرشبه‌ری یانه‌ی جێنوای ئیتاڵیا ئه‌م وه‌رزه له سێریا ئه‌ی 10 گۆڵی تۆمار كردووه، به گوێره‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، یانه‌كانی ئینته‌ر میلان و دۆرتمۆند چاویان خستۆته سه‌ر ئه‌م یاریزانه، به‌ڵام له لایه‌ن باوكییه‌وه ئه‌م یاریزانه ره‌ت ده‌كرێـته‌وه.
سیمیۆنی هۆكاره راسته‌قینه ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: من له جیهانی راهێناندا قوربانی زۆرم داوه، بۆیه نامه‌وێت كوڕه‌كه‌م بكه‌مه قوربانی ده‌ستی پلانه‌كانم.
سیۆمیۆنی ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر بێته یانه‌كه‌ی من به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی له نێو یاریگه قورس ده‌بێت، زه‌حمه‌تیشه به‌رگه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كانی من بگرێت، بۆیه باشتره هه‌میشه له دووری من بێت.
سیمیۆنی گوتیشی: بۆ یاریزانێك كه یه‌مجار په‌یوه‌ندی به خولی ئیتاڵیا خۆگونجاندن و تۆمار كردنی 11 گۆڵ له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان سه‌خته و ئاسان نییه، به‌ڵام جیۆڤانی له یه‌كه‌م وه‌رزه‌ی ئه‌م كاره‌ی كرد.
جیۆڤانی سیمیۆنی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له هاوینی رابردوو له یانه‌ی ریڤه‌ر پله‌یتی ئارجێنتیناوه بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی جێنوای ئیتاڵیا گواسترایه‌وه، ئه‌م وه‌رزه تاكه یاریزانی خوار ته‌مه‌ن 22 ساڵه كه زۆرترین گۆڵی له سێریا ئه‌ی تۆمار كردووه و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئارجێنتیناشه.
.jpg)