له گێمی سێیه‌م، نوێترین ئامار و راپۆرت له‌سه‌ر یارییه‌كانی چوارگۆشه‌ی زێرین ببینه
نه‌ورۆز رێوی ماڵه‌وه و شێری ده‌ره‌وه‌یه، یاریگه‌ی شێروانه‌ش بۆته دۆزه‌خی ركابه‌ره‌كانی
له گێمی سێیه‌می ئه‌مجاره به میوانداریكردنی (قه‌هار حوسێن) شرۆڤه‌كاری تۆپی پێ و یاریزانی پێشووی یانه‌كانی بروسك و ئاسۆ، یارییه‌كانی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرین شرۆڤه ده‌كرێت، هه‌ڵبه‌ت چه‌ندان ئامار و بابه‌تی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ چه‌ندان راپۆرت و دیمه‌ن و رووداوه‌كانی یارییه‌كان ده‌خرێـته‌ڕوو.
له گێمی سێیه‌می كوردستان24، هه‌موو شه‌وانی هه‌ینییه‌ك له كاتژمێر 21:30 له په‌خشێكی راسته‌وخۆدا پێشكه‌ش ده‌كرێت كه تایبه‌ت به یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان.
له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه بینه‌ری ته‌واوی به‌رنامه‌ی گێمی سێیه‌م بن.