ریال مه‌درید و بارسێلۆنا هه‌وڵی ڕفاندنی ئه‌م یاریزانه ده‌ده‌ن
یوڤێنتۆس بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه هاته سه‌رهێڵ
میدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، یانه‌ی یۆڤینتۆس هاوشانی یانه‌كانی دیكه چاوی له گواستنه‌وه‌ی فینیسیۆس جۆنیۆڕی برازیلیه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 25 ئاداری 2017، پێگه‌ی توتو سپۆرتی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه جۆنیۆڕی17 ساڵ، ماوه‌یه‌كه بۆته هه‌واڵی گه‌رمی میدیاكانی ئه‌ورووپا و چه‌ندین یانه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ده‌ده‌ن، له‌وانه، یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید.
ئه‌مجاره‌ش یانه‌ی یۆڤنیتۆسی ئیتاڵی ده‌یه‌وێ ئه‌و یاریزانه لاوه بێنێته ریزه‌كانی،
جۆنیۆر كه له یانه‌ی فلامینگیۆیه، گرێبه‌سته‌كه‌ی تا ساڵی 2019یه،
توانیوویه‌تی دوو نازناو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی برازیلی خوار ته‌مه‌ن 15 ساڵان و 17 ساڵان به‌ده‌ستبهینێت.
له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه، نوێترین نماییشه هونه‌ره‌كانی ئه‌م یاریزانه له 2017 ببینه