"هۆكاری هێرشه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردووه‌ته گۆڕه‌وه"
پۆلیس زانیاری نوێ ده‌رباره‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی له‌نده‌ن ئاشكراده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی له‌نده‌ن ده‌ڵێت" خالید مه‌سعود، ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی ویستمینیستهر، ئه‌و كاره‌ی به ته‌نها ئه‌نجامداوه و هه‌ر خۆی پلانه‌كه‌ی داڕشتووه و كه‌سی دیكه یارمه‌تی نه‌داوه، هیچ زانیارییه‌ك نییه بیسه‌لمێنێت كه پلانی بۆ هێرشی دیكه داڕشتبێت".
نیل باسۆ، یاریده‌ده‌ری ئه‌فسه‌ری پۆلیس له‌وباره‌یه‌وه گوتوویه‌تی" پێویسته هه‌موومان ئه‌وه قبوڵ بكه‌ین، ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره كه‌سمان له هۆكاری ئه‌و كاره‌ی خالید تێنه‌گه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" تێگه‌یشتن له هۆكاره‌كه‌ی زه‌حمه‌ته، له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ خۆیدا مردبێت".
خالید مه‌سعود ته‌مه‌نی 52 ساڵ بوو، چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، پێش ئه‌وه‌ی به چه‌قۆ به‌ربێته گیانی ژماره‌یك كه‌س، به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌سه‌ر پردی ویستمینیستهر خۆیپێداكێشان، پۆلیسێكی پاسه‌وانی په‌رله‌مانیشی به چه‌قۆ كوشت".
پۆلیس ته‌قه‌ی له ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه كرد، به سه‌ختی برینداریانكرد و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه مرد.
50 كه‌س له‌و هێرشه‌دا به‌ركه‌وتن، 5 یان مردن.
لێكۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن" هێرشه‌كه‌ی خالید مه‌سعود ماوه‌كه‌ی 82 چركه بووه و هه‌موو شت كۆتایی پێهاتووه، پۆلیس زوو هاته ده‌ست و رێگه‌ی نه‌دا زیاتر خه‌ڵك بكاته قوربانی".
داعش رایگه‌یاند" خالید مه‌سعود سه‌ربازێك بووه له سه‌ربازه‌كانی، به داواكاری ئه‌وان ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامداوه، چونكه هێرشیكرۆدووهته سه‌ر یه‌كێك له وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانێتی دژی داعش كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات".
به‌ڵام باسۆ، یاریده‌ده‌ری ئه‌فسه‌ری پۆلیس، جیاواز له‌و بانگه‌شانه‌ی داعش ده‌ڵێت" ئه‌و پێیوایه ئه‌و كاره ته‌نها خۆی كردوویه‌تی، هیچ زانیاریی و به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌واڵگری نییه بیسه‌لمێنێت پلانی بۆ هێرشی دیكه داڕشتبێت".