پایته‌خت شه‌ڕی له‌گه‌ڵ مشك راگه‌یاند
شاره‌وانی گه‌وره‌ی پاریس 1.5 ملیۆن یۆرۆ بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی شاره‌كه له مشك ته‌رخان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئان هیدالگۆ، سه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌ی پاریس، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی " لۆ ژۆرنال دو دیمانچ" رایگه‌یاندووه" ده‌مانه‌وێت رێكاری زیاتر بگرینه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی پاریس بكه‌ینه پایته‌ختێكی زۆر خاوێن، بۆیه بڕی 1.5 ملیۆن یۆرۆ بۆ قڕكردنی مشك له شه‌قامه‌كانی شاری رووناكی(پاریس) ته‌رخانكراوه".
هیدالگۆ ئه‌وه‌شی گوتووه" جگه له قڕكردنی مشكه‌كان، شوێنی كوژاندنه‌وه و فڕێدانی جگه‌ره له شه‌قامه‌كانی شاره‌كه‌ش زیاد ده‌كرێن.
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی سه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌ی پاریس، پلانه‌كه 10 خاڵ له خۆده‌گرێت و پاكوخاوێنی له پێش هه‌موویانه‌وه‌یه بۆ پایته‌ختی فه‌ره‌نسا.
پلانه‌كه زیادكردنی ژماره‌ی كرێكارانی خاوێنكه‌ره‌وه و سه‌رپه‌رشتیارانی ته‌ندروستی و زیادكردنی كاتژمێره‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك له به‌رده‌م خواردنگه و باڵه‌خانه‌كان و ده‌روازه‌كانی شاره‌كه‌دا له خۆده‌گرێت.
چونكه ساڵانه كرێكارانی شاره‌وانییه‌كان، زیاتر له 150 ته‌ن پاشماوه‌ی جگه‌ره له شاره‌كه‌دا كۆده‌كه‌نه‌وه.
به ته‌رخانكردنی ئه‌و پاره‌یه ، جیا له خێراكردنی كاره‌كان له پایته‌ختدا، هه‌وڵده‌درێت پاریس بكرێته پایته‌ختێكی زۆر خاوێن، چونكه پێشتر له دیاریكردنی پایته‌خته خاوینه‌كانی جیهاندا، شاری رووناكی رووی خۆی تا راده‌یه‌ك تاریك كردبوو.