بەریتانیا ئامادەیە دژی پەكەكە ھاوكاری توركیا بكات
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: دەمانەوێت پەیوەندیمان لەگەڵ توركیا بەھێز بێت
K24 - ھەولێر
بەریتانیا ئاشکرای دەکات لەدوای دەرچوونیان لە یەکێتی ئەوروپا، ئەوان خوازیارن کە پەیوەندییەکی پتەو و درێژخایەنیان لەگەڵ تورکیا ھەبێت.
لەمیانەی کۆبوونەوەی بۆرس جۆنسۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، بەریتانیا دەیەوێت پەیوەندییەکی بەھێزی لەگەڵ ئەنقەرە بمێنێتەوە، ھەتا لەدوای دەرچوونی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەوروپا و ھیواشی خواست کە تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا بەزووترین کات کێشە و ناکۆکییەکانی چارەسەر بکەن.
ھەروەھا جۆنسۆن، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەریتانیا ھاوپەیمانێکی گرنگی تورکیا دەبێت لە شەڕی دژی تیرۆر و ئامادەشن ھاوکاریی ئەنقەرە بکەن لەشەڕەکەیان دژی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە".