بە وێنە.. تەقینەوەیەك لە رۆژھەڵاتی مووسڵ روویدا
بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان زیاتر لە 10 كەس بوونەتە قوربانی
K24 - مووسڵ
كەمێك پێش ئێستا تەقینەوەیەك لە بازاڕی نەبی یونس لە رۆژھەڵاتی مووسڵ روویدا، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان زیاتر لە 10 كەس بوونەتە قوربانی.
پەیامنێری كوردستان24 لە رۆژھەڵاتی مووسڵ رایگەیاند: "تەقینەوەیەك لە بازاڕی نەبی یونس روویدا، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان دوو كەس گیانیان لە دەستداوە و 10 كەسی دیكەش برینداربوون.
فۆتۆ: عومەر نامی









.jpg)