رۆژنامەکانی ئیسپانیا ناوی راهێنەری داهاتووی بارسێلۆنا ئاشکرا دەکەن

شوێنگرەوەی لویز ئێنریکی ئاشکرابوو

K24- هەولێر

رۆژنامەکانی ئیسپانیا ناوی ئەو راهێنەرە ئاشکرا دەکەن کە وەرزی داهاتوو دەبێتە راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و شوێنی لویز ئێنریکی دەگرێتەوە.

رۆژنامەکانی کەتەلۆنیا ئاشکرایانکردووە، خوان کارلۆس ئۆنزۆی یاریدەدەری ئێستای ئێنریکی دەبێتە راهێنەری داهاتووی بارسێلۆنا و هاوینی داهاتوو شوێنی ئێنریکی دەگرێتەوە، کە ئێنریکی مانگی رابردوو رایگەیاند، کۆتایی ئەم وەرزە واز لە راهێنەرایەتی بلاوگرانا دەهێنێت.

ئۆنزۆ پێشتر لەگەڵ فڕانک ریکارد و پیپ گواردیۆلا کاری کردووە  و وەرزێکیش بووەتە راهێنەری یانەی نۆمانسیا.

بەرپرسانی بارسێلۆنا پێیانوایە ئۆنزۆ شارەزای ورد و درشتی یانەکەیە و پەیوەندییەکی باشیشی لەگەڵ یاریزانەکانی ئێستای بارسا هەیە، بۆیە باشترین بژاردەیە بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری یانەکە.