نەخشە رێگاكەی یەكێتی پەسند كرا

ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نەخشە رێگای حزبەكەی پەسند كرد

K24 - سلێمانی

دوای چەندین كۆبوونەوە و پێداچوونەوە بە نەخشە رێگاكەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی ناوەندی ئەو حزبەدا نەخشە رێگاكە پەسند كرا.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەتیف نێروەیی گوتەبێژی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی رایگەیاند: "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بە زۆرینری دەنگ نەخشە رێگای یەكێتی پەسندكرا".

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر نەخشە رێگای حزبەكەی كۆبووەوە و دەنگیان لەسەر نەخشە رێگاكەدا.

ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە دوای پەسندكردنی نەخشە رێگاكە شاندێكی یەكێتی لەبارەی چارەسەری كێشە ناوخۆییەكانی ھەرێمی كوردستان، سەردانی لایەنە سیاسییەكان بكات و نەخشە رێگاكەشی بكات بە بنەما بۆ گفتوگۆكان.

نەخشە رێگاكەی یەكێتی پەسند كرا
نەخشە رێگاكەی یەكێتی پەسند كرا
Fly Erbil Advertisment