زبڵ و پاشماوه ژینگه‌ی سه‌یرانگاكانییان شێواندووه
گوندنشیان نیگه‌رانن
K24 - هه‌ولێر:
له سه‌یرانگاكانی ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر، هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی ده‌شتوده‌ر له پاشماوه‌كانی زبڵ و ده‌به و خۆراك ده‌ستیپێكرد، گوندنشینانیش بێزار و نیگه‌رانن له هه‌ڵسوكه‌وتی به‌شێك له سه‌یرانكاران كه زیان له ژینگه و سرووشتی جوانی گونده‌كانیان ده‌ده‌ن و مه‌ترسیش بۆسه‌ر كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵه‌كانیان دروست ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی ده‌یبنن پاشماوه‌ی هیچ جه‌نگێك یان كاره‌ساتێكی سرووشتی نييه، ئه‌وه كۆتایی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌یرانی هاووڵاتیانه به بۆنه‌ی ئه‌و رۆژه نه‌ته‌وه‌ییه‌وه.
دوای ته‌واوبوونی پشووی نه‌ورۆز و ده‌ستپێكی وه‌رزی سه‌یران له كوردستان، جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ هاتنی جوانی سرووشت، به‌شێك له‌وانه‌ی چێژ له جوانی ئه‌و سرووشته وه‌رده‌گرن، هه‌ر خۆیان به فڕێدانی پاشماوه‌كانیان نه‌ك هه‌ر ناشیرینی ده‌كه‌ن، به‌ڵكو زیانێكی گه‌وره‌شی لێ ده‌ده‌ن.
گوندنشینان، بێزارن له هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ندێك له سه‌یرانیكاران، چونكه میوانه‌كان سروشته جوانه‌كه‌یان لێ تێك ده‌ده‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه پاكه‌كانی خۆیان له شار، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده, به‌ڵكو كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵه‌كانیش له به‌ڵای ئه‌و ئافاته به‌دوور نابن.
له‌و قه‌یرانه سه‌خته‌دا، كه حكومه‌ت پاره‌ی مووچه‌خۆرانی پێ‌نادرێت، ده‌بێت تیمی تایبه‌ت و خه‌رجی دابین بكات، بۆ پاككردنه‌وه‌ی چیا‌و ودۆڵ و هه‌ردی پیسكراو به نیالۆن و پاشماوه‌ی خۆراك و قتو و ده‌به، هه‌ر بۆیه دوای كۆتایی سه‌یرانی هاوولاتیان، كاری تیمه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی سرووشت ده‌ستیپێكردوه.